ژنێكی ڕزگاربووی دەستی داعش لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا

کوردستان

06/03/2025     ژمارەی بینراو 1238

راچڵەكین-

ژنێكی كوری ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش لەلایەن هاوسەرەكەیەوە لەماڵەكەی خۆیدا كوژرا، تائێستاش تۆمەتبار دەستگیرنەكراوە.

دلسۆز مستەفا، ژنێكی رزگاربووی دەستی داعشەو، خەڵكی تل ڤەسەبی شنگالە، منداڵێكی تەمەن 3 ساڵانی هەیە، شەوی رابردوو لەماڵەكەی خۆیی و بەچەقۆ لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، تۆمەتباردوای ئەنجامدانی تاوانەكەی هەڵاتووەو لەئێستادا گەڕان و پشكنینەكانی هێزە ئەمنییەكان بۆ دەستگیركردنی بەردەوامە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن