ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێی تایبەت بە "گفتوگۆی بەکۆمەڵ" دەخاتە بەردەست

هەمەڕەنگ

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 223

راچڵەکین-

پلاتفۆرمی ئینستاگرام خەریکی پەرەپێدانی تایبەتمەندییەکی نوێیە کە بە "چاتی بەکۆمەڵ" ناسراوە، کە بەکارهێنەران دەتوانن گروپێک دروست بکەن بۆ گفتوگۆ و تا ٢٥٠ کەس لەخۆ بگرێت.

تایبەتمەندی "چاتی بەکۆمەڵ" بە شێوەیەکی هاوشێوەی بەرنامەی دیسکۆرد کاردەکات، کە بەکارهێنەران دەتوانن گفتوگۆ لە دەوری بابەتێکی دیاریکراو دروست بکەن و کۆنتڕۆڵی ئەوە بکەن کە کام ئەندام دەتوانێت بەشداریان بکات، تا ٢٥٠ ئەندام لە گفتوگۆکەدا رێگەپێدراوە.

ئەم تایبەتمەندییە جیاوازە لە "گرووپ چات"ـی ئینستاگرام، کە تەنها ڕێگە بە گۆڕینەوەی نامە و پەیوەندی تەلەفوونی دەدات لەگەڵ هاوڕێیان، لەم تایبەتمەندییەدا هاوشێوەی بەرنامەی دیسکۆرد بەکارهێنەران دەتوانن سەرەڕای گفتوگۆ کردنیان سەرقاڵی بابەتێکی تایبەت بۆ نموونە یاریکردن بن و قسەش بکەن.

تایبەتمەندییەکە ئامرازی مۆدێرنکردنی ناوەکی لەخۆدەگرێت، کە بەڕێوەبەران دەتوانن نامەکان بسڕنەوە و ئەندامەکان لاببەن بۆ ئەوەی گرووپەکە سەلامەت بێت، ئینستاگرامیش بەپێی ستانداردەکانی خۆی پێداچوونەوە بەو گفتوگۆیانەدا دەکات.

تا ئێستا کۆمپانیاکە پشتڕاستی نەکردووەتەوە کەی ئەو تایبەتمەندییە دەخرێتە بازاڕەوە یان بە فەرمی بەردەست دەبێت یان نا، وتەبێژی ئینستاگرام رایگەیاند، تایبەتمەندییەکە هێشتا نموونەیەکی ناوخۆییە و تا ئێستا لە دەرەوەی کۆمپانیاکە تاقی نەکراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن