هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی ئینتەرمیلان

وەرزش

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 134

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ئینتەرمیلان و سیمۆن ئینزاگی ڕاهێنەر هەواڵێکی خۆشیان پێگەیشت پێش یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بەرشەلۆنە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە یاریگای جۆزێپی میازا.

هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە بنیامین پاڤارد یاریزانی فەرەنسی لەگەڵ هاوڕێکانی گەڕاوەتەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان، بەڵام بەرگریکارە دیارەکە ڕۆژی دووشەممە لە ناوەندی مەشقەکاندا تاقیکردنەوەیەکی چارەنووسازی بۆ دەکرێت.

پاڤارد یاریزانێکی سەرەکییە لە هێڵی بەرگری ئینتەرمیلان لە ژێر سەرپەرشتی ئینزاگی، لە پێکهاتەی 3-5-2. یاریزانەکە لە یاری چوون بەرامبەر بەرشەلۆنە و یارییەکەی ئەم دواییەی خولی ئیتاڵیا بەرامبەر هێلاس ڤێرۆنا بەهۆی پێکانەوە بەشداری نەکرد.

ئەو یاریزانە کە لەکاتی یاریکردنی لە بایرن میونشن لەلایەن هانسی فلیکی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە ناسراوە، لەکاتی دۆڕاندنی تیپەکەی بەرامبەر ڕۆما لە خولی ئیتاڵیا بە ئەنجامی 1-0 توشی پێکان بوو لە پاژنەی چەپیدا.

تۆڕی ئیتاڵی کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، گەشبینییەکی کەم لەناو نێرازۆریدا هەیە سەبارەت بە توانای پاڤارد بۆ ئەوەی لە پێکهاتەی یانەکەدا بێت بەرامبەر بەرشەلۆنە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئینزاگی لە یاری گەڕانەوەدا یان ئاورێل پیسزێکی لە لای ڕاستی بەرگری هەڵبژاردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن