ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی شەو بە کاتی کوردستان لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە یارییەکی بەهێزدا هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵ لە نێو یاریگای پارک دی پرێنس ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.
لە یاریی چووندا لە نێو یاریگای ئیماڕاتی سەر بە یانەی ئارسیناڵ، پاریس سانجێرمان بە گۆڵێکی عوسمان دێمبلی سەرکەوتنێکی بە نرخی بەدەستهێنا.
ئەرکی ئارسیناڵ لە ڕادەیەک قورسە چونکە دەبێت ئەمشەو لە نێو پاریگای پاریس سەرکەوتن بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی خۆی بگەێنێتە یاریی کۆتایی.
پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی یاریی نێوان پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵ بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
پاریس سانجێرمان:
دۆنارۆما ، حەکیمی ، مارکینیۆس ، پاچۆ ، مێندێز ، ڤیتینها ، جواو نیڤێس ، ڕۆێز ، کڤاراسخیلیا ، دێمبلی ، دیریزی دوێ.
ئارسیناڵ:
ڕایا ، بین وایت ، ساڵیبا ، کیویر ، سکێلی ، ئۆدیگارد ، تۆماس پارتی ، ڕایس ، ساکا ، میرینۆ ، مارتێنیلی.