ئیسرائیل كوژرانی بەشداربوویەکی هێرشەكەی 7ی ئۆكتۆبەر رادەگەیەنێت

جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 164

راچڵەكین -

سوپای ئیسرائیل لە هێرشێكدا بۆسەر ناوچەیەكی كەرتی غەززە، بەرپرسێكی دەزگای هەواڵگریی حەماسی كوشت، كە یەكێك بووە لە بەشداربووانی هێرشەكەی 7ی ئۆكتۆبەری 2023 بۆسەر شارۆچكەیەكی ئیسرائیل لەسەر سنووری كەرتی غەززە.

ئەڤیخانی ئەدروعی، وتەبێژی سوپای بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە هێرشێكی هاوبەشی هێزەكانی سوپا و دەزگای شاباك بۆسەر شاری غەززە لە باكووری كەرتی غەززە، یەكێك لە بەرپرسە داواكراوەكانی حەماس بەناوی محەمەد رەسمی مەرزوق كوژرا.
ئەدروعی ئاماژەی بەوەكردووە، بەرپرسە كوژراوەكەی حەماس، بەرپرسیارییەتی لە دەزگای هەواڵگریی سەربازیی ئەو گروپە تیرۆریستییە هەبووەو یەكێكیش بووە لەو چەكدارانەی حەماس كە لە رۆژی 7ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2023، هێرشیان كردە سەر شارۆچكەیەكی ئیسرائیل لەسەر سنووری كەرتی غەززەو دەیان هاووڵاتی مەدەنییان بەبارمتە گرت.

وتەبێژی سوپای بەرگریی ئیسرائیل، راشیگەیاندووە، هێزەكانی سوپای ئیسرئایل و دەزگای شاباك بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەكانیان لەناو كەرتی غەززە، بە ئامانجی پاسارتنی ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل و لەناوبردنی تەواوەتی حەماس و هەروەها كۆتایی هێنان بە دەسەڵاتیان لە ناوچەكەدا.

بەگوێرەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوكراوەتەوە، محەمەد رەسمی مەرزوق لەگەڵ چەند چەكدارێكی دیكەی حەماس، لەكاتی هێرشەكەی 7ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2023، ژنێكی بەتەمەنی خەڵكی ئیسرائیلیان بە بارمتە گرتووەو سووكایەتی پێدەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن