راچڵەكین-
تووشبوویەكی تای خوێنبەربوون لەپارێزگای دهۆك بەهۆی كاریگەری نەخۆشییەكەی، گیانی لەدەستدا.
سەگڤان سلێمان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی لەپارێزگای دهۆك رایگەیاند، ئەو ژنە لە 7ی ئەم مانگەوە لەنەخۆشخانەیەو، نموونەی پشكنینەكەی رەوانەی بەغدا كراوە، ئێوارەی دوێنێ ئەنجامی پشكنینەكەی گەڕاوەتەوەو تووشبوونی بە ڤایرۆسە پشتراستكراوەتاوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو كەسەى گیانی لەدەستداوە، ژنێكی تەمەن 45 ساڵەو خەڵكی شیلادزێ-یە لە ئاكرێ.