بڕی 100 هەزار دینار وەك جەژنانە دەدرێتە ئەم كەسانە

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 796

راچڵەكین -

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی عیراق بڕیاریدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، بڕی 100 هەزار دینار وەك جەژنانە بدرێتە كرێكارانی خانەنشینكراو.

ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی عیراق لە پەیامێكدا بڵاویكردەوە، بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، بڕیاردرا بڕی 100 هەزار دینار وەك جەژنانە بدرێتە سەرجەم كرێكارانی خانەنشینكراو كە ناویان لە تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی تۆماركراوە.

وتیشی: جەژنانەكە ئەو خانەنشینانەش دەگرێتەوە كە كۆچی دواییان كردووەو جەژنانەكە دەدرێتە واریسەكانیان.

وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتیی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دراوە لەسەر پێدانی بڕی 100 هەزار دینار وەك جەژنانە بە منداڵانی بێ دایك و باوك، كە لە تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی تۆماركراون و ژمارەیان پێنج هەزار و 832 كەسە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن