ئەوروپا شەش مانگی تر قەدەغەی سەر هێڵی ئاسمانی عیراقیە درێژ دەكاتەوە

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 199

راچڵەكین-

یەكێتیی ئەورووپا قەدەغەی سەر گەشتەكانی هێڵی ئاسمانیی عیراقیەی بۆ ماوەی شەش مانگی دیكە درێژكردەوە.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردووەتەوە:" لەسەر راپۆرتی پشكنەرانی ئەوروپی، ئەوروپا بۆ جارێكی تر سزای قەدەغەی سەر هێڵی ئاسمانی عیراقیەی درێژكردەوەو تا شەش مانگی تر هیچ فرۆكەیەكی عیراقیە ناتوانێ گەشتی هەبێ بۆ وڵاتانی ئەوروپا."

دەشڵێت:" یەكێتی ئەوروپا بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی سەلامەتی و پابەندنەبوون بە رێنمایی و پێوەرە جیهانیە كارپێیكراوەكانی فرۆكەوانی مەدەنی و خراپی فرۆكەخانەكان و كۆمەڵێ هۆكاری تر، ماوەیەكی زۆرە هەموو گەشتێكی هێڵی ئاسمانی عێراقیەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا قەدەغە كردوە."

"ساڵی رابوردوو سەرۆكوەزیرانی عیراق، پەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی راسپارد بەوەكالەت دەسەڵاتی فرۆكەوانی مەدەنی عیراق بەرێوەببات تا بتوانێت هەموو مەرج و داواكارییەكانی یەكێتی ئەوروپا جێبەجێ بكات تا سزای سەر عیراق هەڵبگرن، بەڵام سەرباری پێدانی دەسەڵاتێكی زۆر و پێدانی ( ) لەلایەن سەرۆكوەزیرانەوە بۆ بەشی زۆری گرێبەست و پرۆژەكانی كەرتی فرۆكەوانی مەدەنی و گەراندنەوەی بەرێوەبەری لەكارلابراوی هێڵی ئاسمانی عیراقیە و خەرجكردنی پارەیەكی زۆر و ئیمزاكردنی گرێبەستی جۆراوجۆر كە هەندێكی دەستەی دەستپاكی و پەرلەمان لێكۆلینەوەی لەسەر دەكات، كەچی عیراق شكستی هێنا لەرازی كردنی پشكنەرانی ئەوروپا بۆ هەڵگرتنی سزای قەدەغەی گەشتەكانی هێڵی عیراقیە." كاروان یاروەیس وا دەڵێت.

 ئەو نوێنەرەی كورد دەڵێت:" پێشتر چەند جارێك بەنوسراوی فەرمی و بەئیمزای دەیان پەرلەمانتار سەرۆك وەزیرانمان لەوە ئاگادار كردبوەوە، كە خراپ بەرێوەبردن و گەندەڵی و گرێبەستی جۆراوجۆر كە بەهاكەیان سەدان ملیۆن دۆلاربوە ئیمزا كراون، بەبیانووی لابردنی سزای ئەوروپی، كە دوا نوسراویان رۆژی 3-5 بووە."

"درێژكردنەوەی سزاكان لەلایەن یەكێتیی ئەوروپاوە، كاریگەری لەسەر ناوبانگی عیراق دەبێت، لەكاتێكدا ساڵانی رابوردو هێڵی ئاسمانی عیراقیە یەكێك بووە لە هێڵە باشەكان لە جیهاندا."



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن