140 هەزار كەس ناویان بۆ كارمەندی رۆژی هەڵبژاردن تۆماركردووە

عێراق

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 197

راچڵەكین-

زیاتر له 140 هه زار كەس داواكارییان پێشكەشكردووە، تاوەكو لەڕۆژی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، وەك كارمەندی سەرسندوقەكانی دەنگدان كار بكەن.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هە ڵبژاردنەكانی عیراق بڵاویكردووەتەوە:" دوای كاراكردنی فۆڕمی بەشداریكردن، تائێستا لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق 142 هەزار و 534 كەس فۆڕمیان پڕكردووەتەوە تا ببنە كارمەندی كۆمسیۆن لەڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا".

ئەوەش روونكراوەتەوە:" ئەو كەسانەی داواكاریی بەشداریكردنیان پێشكەشكردووە ،109 هەزار و 204 كەسیان لەڕەگەزی نێرن و 33 هەزار و 330 كەسیشیان لەڕەگەزی مێ-ن، هاوكات لەو ژمارەیە 90 هەزار و 760 كەسیان فەمانبەرن و 51 هەزار و 774 كەسیشیان دەرچوو یان خوێندكارن".

رۆژی 3ی حوەزەیرانی 2025، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەرگای داواكاری پێشكەشكردنی وەك كارمەندی رۆژی دەنگدان كردەوە و تا 9ی تەمموز  بەردەوام دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن