ڕاچڵەکین سپۆرت -
لامین یامال، ئەستێرەی لاوی ئیسپانی و یانەی بەرشەلۆنە، پێش یارییەکەی بەرامبەر پورتوگال کە بڕیارە ئەمشەو بکرێت، پەیامێکی بۆ وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا لە شاری میونشن لەگەڵ هاوتا پورتوگالییەکەی لە یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.
یامال لە ستۆری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی ئاهەنگەکەی لەبەردەم هاندەرانی ئیسپانیا بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "من بۆ ئەمە لەدایک بووم".
ئەم پەیامەی یامال ئەوە دەگەێنێت کە هاندەرانی ئیسپانیا دڵنیادەکاتەوە ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کریستیانۆ و هاوڕێکانی و دەیەوێت نازناوەکە بەدەستبهێنێت.
یامال لە قۆناغی پێش کۆتایی بەرامبەر فەرەنسا درەوشایەوە و لە یارییەکەی لارۆخادا دوو گۆڵی تۆمارکرد و بە ئەنجامی 5-4 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
وێنە: