ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئینتەرمیلان لە ژێر سەرپەرشتی کریستیان کیڤۆی ڕاهێنەردا، بە فەرمی گرێبەستی ئەنجی یۆن بۆنی هێرشبەری فەرەنسی لە یانەی پاڕماوە ڕاگەیاند، وەرزی ڕابردوو لە ژێر دەستی کێیڤۆ لە پارما یاریی دەکرد و ڕاهێنەرەکە بە باشی دەیناسێت.
دوای ئەوەی هێرشبەرە فەرەنسیە تەمەن 21 ساڵانەکە لە پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتوویی دەرچوو، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەرمیلان واژۆ کرد، کە بە فەرمی هاتنی خۆی بۆ پۆشینی درێسی ڕەش و شین ڕاگەیاند.
ئینتەرمیلان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند، ئەنجێلۆ بۆنی یاریزانێکی نوێیە بۆ یانەکە، هێرشبەرە فەرەنسییەکە لەدایکبوی ساڵی 2003یە، لە پارماوە بۆ هەمیشە پەیوەندی بە یانەکەمانەوە کردووە.
دوای دانوستانە درێژخایەنەکان، بۆنی لە پارماوە گواسترایەوە بۆ ئینتەرمیلان بە بڕی 23 ملیۆن یۆرۆ، لەگەڵ 2 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت.
پارما هەر لە سەرەتای دانوستانەکانەوە بەهای دارایی خۆی بۆ یاریزانەکە پاراست و ڕەتیکردەوە هیچ جۆرە کەمکردنەوەیەک پێشکەش بە ئینتەرمیلان بکات.
بۆنی کە پێشتر ئینتەرمیلانی هەڵبژاردبوو، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە بەهای دوو ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک واژۆکرد و لە 30ی حوزەیرانی 2030 کۆتایی دێت.
بەگوتەی یانەکە و ڕاهێنەری کیڤۆ کە تواناکانی بۆنی بە باشی دەزانێت لە ئەزموونی هاوبەشیان لەگەڵ پارما، هێرشبەرە فەرەنسییەکە دەبێتە هەڵبژاردەی یەکەم بۆ ئەوەی جێگەی دوو یاریزانە سەرەکییەکەی لاوتارۆ مارتینێز و مارکوس تورام بگرێتەوە.