پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی یاریی نێوان ڕیال مەدرید و دۆرتمۆند

وەرزش

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 217

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ کاتژمێر 11ی شەو بە کاتی کوردستان، لە نێو یاریگای مێتلایڤ ستادیۆم لە شاری نیو جێرسی لە ئەمریکا لە قۆناغی 8ی جامی جیهانی یانەکان، هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بوروسیا دۆرتمۆند ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.

لەم یارییەدا چابی ئەڵۆنسۆ ڕاهێنەری ڕیال مەدرید ڕووبەڕووی کێشەیەکی قورس دەبێتەوە، دەبێت یەکێک لە نێوان کیلیان مباپێ یان گۆنزالۆ گارسیا کە لەم جامەدا درەوشایەوە هەڵبژێرێت.

سەرەرای ئەوەی مباپێ گۆڵکاری ئەم وەرزەی ڕیال مەدریدە بە تۆمارکردنی 43 گۆڵ، بەڵام لە جامەدا ئاستی وەکوو پێویست نییە و لەکۆتا یاریی بەرامبەر یۆڤانتۆس ئاستێکی باشی پێشکەش نەکرد.

لەلایەکەی ترەوە لەم جامەدا ئاستێکی سەرسورهێنەری پێشکەش کردووە و توانیویەتی 3 گۆڵ تۆماربکات و یەک ئەسیستیش بکات و هەروەها چابی بیر لەوە دەکاتەوە گۆنزالۆ بکات بەسەرەکی.

بەپێی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی پێکهاتەی هەردوو یانە بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:

 

ڕیال مەدرید: کۆرتوا، ڕۆدیگێر ، چوامینی ، هۆیسن ، ئارنۆڵد ، ئاردا گولەر ، ڤاڵڤێردی ، بێلینگهام ، فران گارسیا ، ڤینیسیۆس ، گۆنزالۆ گارسیا.

 

دۆرتمۆند: کۆپیڵ ، زولێ ، ئەنطوان ، بین سەبعینی ، رایرسۆن ، نمیشا ، گرۆس ، سڤینسۆن ، براندت ، کەریم ئەدیمی ، گیراسی.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن