نوێترین زانیاری لەبارەی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر مووچە

کوردستان

17 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 541

راچڵەكین -

گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق لە قۆناغی كۆتاییدایە لە ئەگەری گەیشتن بە رێككەوتن، لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەشنووسی رێككەوتنەكە پەسەند دەكرێت و بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی فەرمابەرانی هەرێم دەدرێت.

میدیای فەرمی یەكێتی لە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوەوە بڵاویكردەوە، هەرێم و بەغدا نزیكبوونەتەوە لە گەیشتن بە رەشنووسی رێككەوتنێكی نوێ، كە بریتییە لە هەناردەكردنەوەی نەوت، داهاتەكان و بەبانكیكردنی مووچەی هەرێمی كوردستان.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەئەگەری گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی لەسەر رەشنووسەكە، بڕیارە رۆژی سێشەممە 8-7-2025 لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا پەسند بكرێت و دواتر بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە بدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن