تۆمەتباری رووداوەكەی ئەمشەوی هەولێر دەستگیركرا

کوردستان

06/08/2025     ژمارەی بینراو 444

راچڵەكین -

پۆلیسی هەولێر تۆمەتباری رووداوەكەی ئەمشەوی شارەكە رادەگەیەنێت، كە كارمەندی بەنزینخانەیەو بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵەوە، سێ كەسی بە فیشەك كوشت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ئەمشەو چوارشەممە كاتژمێر 8 و 30 خولەك، لە بەنزیخانەیەك لە شەقامی كۆیە، كارمەندی بەنزینخانەكە و شۆفێرێك و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە دەبێتە دەمەقاڵییان، لەلایەن كارمەندی بەنزینخانەكەوە تەقە دەكرێت و لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی دەكوژرێن.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، دەستبەجێ تیمەكانمان لە بەڕێوەرایەتی پۆلیس تۆمەتباریان دەستگیر كرد و لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن