هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٨ بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت

کوردستان

03/09/2025     ژمارەی بینراو 340

راچڵەكین-

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وادەی دابەشكردنی هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر هێزەكانی پێشمەرگە ئاشكرا دەكات.

وەزارەتی پێشمەرگە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" ئەمڕۆ ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥ هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی(٨) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە كرا، لەلایەن بەریوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) دەستدەكرێت بە ئەنجامدا رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكان."

ئەوەش روونكراوەتەوە:" رۆژی یەكشەممە 7ی ئەیلول، دەست بە دابەشكردنی ئەو هاوكارییە دەكرێت."

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە:"لەم مانگەدا، نزیكەی (٩٥٪) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوكاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانكیەوە هاوكارییەكان وەردەگرن."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن