ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر لوبنان دەستپێدەكاتەوە

جیهان

03/09/2025     ژمارەی بینراو 317

راچڵەكین -

سوپای ئیسرائیل هێرشەكانی بۆسەر لوبنان دەستپێدەكاتەوەو لەئەنجامی بۆردومانكردنی شارۆچكەیەكی باشووری ئەو وڵاتە، كەسێك كوژرا كە گومان دەكرێت فەرماندەیەكی حزبوڵڵای لوبنانی بێت. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 3-9-2025، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیل، هێرشی كردووەتە سەر شارۆچكەی یاتر لە باشووری ئەو وڵاتەو لە ئاكامی هێرشەكەدا كەسێك كوژراوە.

هەرچەندە تائێستا سوپای ئیسرائیل، هیچ راگەیاندراوێكی لەبارەی هێرشە ئاسمانییەكە بۆسەر باشووری لوبنان بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەچەند سەرچاوەیەكەوە بڵاوبوونەتەوە، هێرشەكەی ئیسرائیل فەرماندەیەكی حزبوڵڵای لوبنانی بەئامانج گرتووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن