لەسەر بڕینی جۆرە دەرماڵەیەكی هێزە ئەمنییەكان روونكردنەوە دەدرێت

عێراق

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1320

راچڵەكین -

شانەی راگەیاندنی ئەمنی روونكردنەوە لەبارەی ئەو دەنگۆیانە دەدات كە باس لە بڕینی دەرماڵەی مەترسیی كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان دەدات و رایدەگەیەنێت: دەنگی ناڕاست و ئامانج لێی نانەوەی پشێوییە.

لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 4-11-2025 لەلایەن سەعد مەعن، سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوكراوەتەوە، تێیدا ئەو دەنگۆیانە رەتكراوەتەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە بڕینی دەرماڵەی مەترسیی هێزە ئەمنییەكان.

لە بەشێكی روونكردنەوەكەدا هاتووە، هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ بڕینی دەرماڵەی مەترسیی هێزە ئەمنییەكای عیراق، ئەو دەنگۆیەشی لەوبارەیەوە بڵاوكراوەتەوە، مەبەست لێی نانەوەی پشێوی و وروژاندنی رای گشتییە.

سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی داواشی لە كەناڵەكانی راگەیاندن كردووە پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستن و دوای هەواڵی ناڕاست و بێ بنەما نەكەون.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە، بڕیاردراوە دەرماڵەی مەترسیی هێزە ئەمنییەكانی عیراق كە مانگانە 500 هەزار دینارە، لە مانگی داهاتووەوە ببڕدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن