ئازار و گرژبوونی ماسولکەکان
ڕاچڵهكین-
زۆرن ئەو کەسانەی کە بەهۆکاری جیاواز رۆژانە توشی ئاراز و گرژبونی ماسولکەکان دەبن، بەڵام دەکرێت لەرێگەی چارەسەری سروشتیەوە ئازارو گرژبونەکەی نەمێنێت، دکتۆره هەڤین پسپۆڕی بهنج لهم بابهنهدا ههشت ڕێگا بۆ چارهسهری ئهم حاڵهته ڕوون دهكاتهوه.
1- گوڵە بەیبون:
بەشێوەی چا بێت بخورێتەوە یاخود بەشێوەی زەیت مەساجی پێ بکرێت بۆ ماسولکە گرژبوەکان، ماسولکەکان خاو دەکاتەوەو ئازاریش کەم دەکاتەوە.
2- شەربەتی گێلاس:
ماددەی دژە ئۆکسیدەکانی تیادایە کە بە شێوەیەکی درێژخایەن ئازار کەم دەکاتەوەو و ماسولکەکان خاو دەکاتەوە بەڕێگەیەکی سروشتی، توێژینەوە کراوە لەسەر ئەو کەسانەی کە بەشداری ئەکەن لە پێشبڕکێی ڕاکردن دا بینراوە ئەوانەی کە شەربەتی گێلاسیان خواردوە پێشتر کەمتر ئازار و ماندوبونیان بۆ دروست بوە.
3- سموسی یاخود شەربەتی توو:
دژە ھەوکردن و دژە ئۆکسانی تیادایە کە دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی گرژی و ماندوبونی ماسولکەکان و ھەوکردنی جومگەکانیش.
4-بیبەری سوری تون:
کە مادەی کاپسیسینی تیادایە و ئازار شکێنی سروشتییەو وھەروەھا گرژی ماسولکەکانیش ناھێڵێت، دەتوانرێت بەشێوەی کبسول یاخود کرێم بەکار بھێنرێت.
5- ئاو:
ناھێڵێت خانەکانی لەش وشک بێتەوە و ھەروەھا گرژی ماسولکەکان کەم دەکاتەوە.
6-ڤیتامین دی:
کەمی ڤیتامین دی لەوانەیە ببێتە ھۆی گرژی ماسولکاکان، دەتوانرێت ڤیتامین دی لەلەشدا زیاد کرێت بەھۆی خواردنی ھێلکە، ماسی، شیرەمەنیەکان، چومە بەر خۆر لە کاتی گونجاودا.
7-مەگنسیۆم:
کەمی مەگنیسیۆم دەبێتە ھۆی گرژبون و ئازاری ماسولکە، دەتواندرێت بەخواردنی چەرەسات و بادام، پاقلەمەنییەکان، برنجی بۆر، رێژەکەی لە لەشدا زیاد بکرێت.
8-پشودان:
نوستن لەکاتی گونجاوی خۆیدا و بۆ ماوەی پێویست، لەگەڵ خواردنەوەی شلەمەنییەکان یارمەتی نەھێشتنی گرژی ماسولکەکان دەدەن.