کەشناسی: لەگەڵ باران بارین خێرایی با لەم ناوچانە زیاد دەکات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 117

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکاندا دەبارێت، لە ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین بەردەوامی دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکانیش تێکەڵەی باران و بەفر ببارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکان دەبارێت، لە هەندێک کات و شوێن رێژەی دابارین زیاد دەکات بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

باسی لەوەشکرد: هاوکات بەفر بارین بەردەوام دەبێت لە ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، هەروەها لەکاتی باران باریندا خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە تایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن