هێڵی ئاسمانی پێگاسۆس گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێدەکات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 15

راچڵەکین- 

هێڵێکی دیکەی ئاسمانی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێکرد.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردەوە: لە چوارچێوەی فراوانکردنی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکەمان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێڵی ئاسمانی پێگاسۆس گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێکرد.

باسی لەوەشکرد: بەپێی ئەو خشتەیەی راگەیەندراوە، هێڵە ئاسمانیی ئاماژەپێکراو هەفتانە سێ گەشتی ئاسمانی لەنێوان ئیستەنبوڵ – سلێمانی – ئیستەنبوڵ ئەنجام دەدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن