راچڵەكین-
دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عیراق، دەستبەسەرداگرتنی 30 فارگۆنی پڕ لەماددەی كیمیایی مەترسیداری لە بەندەری ئوم قەسر لە بەسرە، راگەیاند.
دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوەو، ئەو فارگۆنانە بەبێ بوونی مۆڵەتی فەرمی و ڕێوشوێنەكانی هاوردەكردن هێنراونەتە بەندەرەكە.
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، دەستبەسەرداگرتنی ئەو فارگۆنانە بەگوێرەی بڕیاری دادگاو بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەروازە سنورییەكان ئەنجامدراوەو، دواتر ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.