راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی كانوونی یەكەمی 2025 شەپۆڵی بارانبارین و بەفربارین لەسەر ناوچەكەمان بەردەوامە تا كاتەكانی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە.
لە ئێستادا لە زۆربەی چیا بەرزەكان و ناوچە سنوورییەكان بەفر بارین بەردەوامە ناوچە جیاجیاكانی تر ( سەنتەری پارێزگاكان و قەزاو ناحیە و ئیدارە سەربەخۆكان ) بەهۆی بەهێزی كاریگەری شەپۆلەكە سەرجەمی ناوچەكەمان لە ژێر كاریگەری بارانبارین و بەفر بارینە.
ئەمڕۆ تا كاتەكانی ئێوارە بارانبارین بە شێوەی لێزمە بارانی كورت خایەن و نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت، لە ئێوارەدا كاریگەری شەپۆلی باران وەك قۆناغی یەكەم كۆتای دێت و لەسەر ناوچەكەمان كەمێك لاواز دەبێت بەڵام پلەكانی گەرما روو لە نزم بوونەوەی زیاتر دەكات خێرای با لەگەڵ باران بارین بە چالاك دەمێنێتەوە. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (4-6) پلەی سیلیزی.
سبەی دووشەممە 29ی كانوونی یەكەمی 2025 كاریگەری شەپۆلی بارانبارین و بەفر بارین كەمێك لاواز دەبێت لە كاتەكانی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە تا كاتەكانی نیوەڕۆ ئاسمان تەم و بەفر بارینێكی كەم لەسەر ناچە شاخە بەرزەكان بەردەوامی دەبێت .پاشان كاریگەری بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری لەگەڵ كەشی ناوچەكەمان تێكەڵ دەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە دووبارە بارانبارین و بەفر بارین لەسەرجەمی ناوچەكەمان دەست پێدەكاتەوە باران بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت.
لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە ئەگەری بەفر بارینی دەبێت هەموو ئەو ناوچانەی بەرزیان لە 750 مەتر بەرزە لە ئاستی رووی دەریا ئەگەری بەفری هەیە، تا ڕۆژی سێشەممە كاریگەری ئەو ناجێگیریەی كەش بەردەوامی دەبێت. پلەكانی گەرما نزمدەبێتەوە لە ناوچە شاخاویەكان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 2 پلەی سیلیزی
دهۆك : 1 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 5 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 3 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 8 پلەی سیلیزی