14 كەس بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر چارەنووسیان نادیارە

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 131

راچڵەكین-

14 كەس لەڕۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرو زریانەوە، چارەنووسیان نادیارە و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی ئێران بێت، ئەو 14 كەسە لەسنووری سەردەشت لە نێوان شاخەكانی (مەلیموس" و "بەلفات)، بەهۆی ناسەقامگیری كەشوهەواو بارینی بەفرێك زۆر گیریان خواردووەو تائێستا نەتوانراوە ڕزگار بكرێن.

حەمید مەحبوبی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری مانگی سوور رایگەیاند، بەهۆی سەختی كەشوهەواو بوونی ڕەهێڵە، گەیشتن بەو 14 كەسە ئەستەمە.  

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، رۆژی شەممە بەهۆی هەرەسهێنانی بەفر لە سەردەشت، چوار كەس بوون بەژێرەو لەئاكامدا دووانیان گیانیان لەدەستداو دوانی تر ڕزگاركران.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن