فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بەسەر رۆژنامەنووساندا دابەشدەكرێت

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 94

راچڵەكین -

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لیستی ناوی ئەو رۆژنامەنووسانە رێكدەخات كە سوودمەندنەبوونە لە وەرگرتنی زەوی و داواش لە ئەندامانی كارای سەندیكاكە دەكات فۆڕمی تایبەت بە زانیاریی رۆژنامەنووس پڕبكەنەوە و لەماوەی مانگێكدا بیگەڕێننەوە، راشیدەگەیەنێت هەموو هەوڵێك دەدەین بۆئەوەی رۆژنامەنووسان لە وەرگرتنی زەوی نیشتەجێبوون سوودمەند ببن.

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە بڕیارێكی كارگێڕیدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 28-12-2025 بە واژۆی ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیكا دەرچووە، ئاماژەی بەوەكردووە كە پێدانی پارچە زەوی بە رۆژنامەنەووسانی ئەندامانی كاری سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، لە ناوەوەی هەرێم و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، مافێكە هاوشێوەی فەرمابەرانی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی سەندیكاش هەموو هەوڵێك دەدات بۆ دەستەبەركردنی ئەم مافە.

لەوبارەیەوە لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە پەیامێكدا داوای كردووە هەر رۆژنامەنووسێك وەرگرتنی زەوی دەیگرێتەوە، لەدوای پشووەكانی سەری ساڵ سەردانی بارەگای لق بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی زەوی میدیاكاران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن