رێبوار تەها بە فەرمی دەستبەرداری كورسی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 157

راچڵەكین -

رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك و كاندیدی سەركەوتووی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، بە فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كرد بۆ دەستبەرداربوون لە كورسییەكەی لە ئەنجومەنی نوێنەران.

بەگوێرەی نوسراوێكی ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران كە رۆژی 24ی ئەم مانگە ئاڕاستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كراوە، ئاماژە بەوەكراوە كە بەهۆی ئەوەی رێبوار تەها، كاندیدی سەركەوتووی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، داوای لێبوردنی كردووە بۆ سوێندخواردن وەك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، داواتان لێدەكەنی ناوی كاندیدی جێگرەوەمان بۆ بنێرن.

لە وەڵامدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئاشكرایكردووە كە بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیاران ژمارە 2، پێتان رادەگەیەنین كە هەڵۆ قادر جەباری دەبێتە شوێنگرەوەی رێبوار تەها بۆ ئەندامیەتی ئەنجومەنی نوێنەران. 

بڕیاریشە سبەینێ دووشەممە، لە یەكەمین دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەراندا، هەڵۆ قادر جەباری، سوێندی یاسایی بخوات و بە فەرمی ببێتە ئەندامی پەرلەمانی عیراق.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن