ئەو بارهەڵگرەی لە كەلار دزرا لە سلێمانی دەستی بەسەردا گیرا

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 110

راچڵەكین -

پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەی راگەیاند كە شەوی رابردوو لە قەزای كەلار دزرابوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی شەوی (٢٠٢٥/١٢/٢٧) ئێشگكری بەشی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لە رووداوی دزینی ئۆتۆمبێلێك لەكەلار لەجۆری (كیا - بار) ژمارە هەولێر، پاشان هاتنی بۆ شاری سلێمانی، دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی نەهێشتنی تاوانەوە دوای ئاگاداركردنی دادوەرو كۆكردنەوەی زانیاری، توانرا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستی بەسەردا بگیرێت، لەكاتێكدا تابلۆكانی گۆڕدرابوون.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاریدا بە ناردنی ئۆتۆمبێلەكە بۆ دادگای لێكۆڵینەوەی كەلار لەڕێی بنكەی پۆلیسی كەلارەوە لەبەرئەوەی لەوێ پەڕاوی لێكۆڵینەوەی هەیە بەپێی مادەی (٤٥٣) لەیاسای سزادانی عیراقی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن