كەشناسی: پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزێت

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 151

راچڵەكین -

كەشناسیی پێشبینی دەكات سبەینێ بارستە هەوایەكی جەمسەری سارد روو لە هەرێمی كوردستان بكات و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما زیاتر روو لە دابەزین بكات و لەسەنتەری شارەكان بۆ سفری سیلیزی نزیكببێتەوە.

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، سبەینێ دووشەممە 29-12-2025، پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەكی جەمسەری سارد هەیە بۆ سەر ناوچەكەمان، ئەمەش وادەكات پلەكانی گەرما زیاتر روو لە نزمبوونەوە بكات بە تایبەت لە كاتەكانی بەرەبەیان، ناوچە سنوورییەكان لە ژێر سفر و سەنتەری شارەكانیش لە سفری سیلیزی نزیكدەبێتەوە.

كەشناسی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمشەو پێشبینی دروستبوونی دیاردەی تەم هەیە و تا كاتەكانی بەرەبەیانی سبەینێ كاریگەرییەكەی دەمێنێتەوە.

رێژەی بارانبارینی ئەمڕۆ لە كاتژمێر 9 بەیانی تاكو 9 شەو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە بووە:

هەولێر 15.6 ملم
پیرمام 35.4 ملم
سلێمانی 18.3 ملم
چمچماڵ 13.3 ملم
دهۆك 3.2 ملم
زاخۆ 0.2 ملم
شەمامك 9.4 ملم
كەركوك 6.8 ملم
خانقین 17.2 ملم
دوز خورماتو 6 ملم
ئاكرێ 16 ملم
بامەرنی 5.4 ملم
بارزان 20.6 ملم
بازیان 18.6 ملم
دەربەندیخان 24.8 ملم
هەڵەبجە 37.4 ملم
هەڵشۆ 25 ملم
كەلار 9.8 ملم
خەبات 9.4 ملم
مەیدان 19 ملم
سۆران 14.6 ملم

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن