بەشدار سامی، شاعیر و فۆتۆگرافەر كۆچی دواییكرد

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 80

راچڵەكین-

بەشدار سامی، شاعیر و فۆتۆگرافەری ناسراوی كوردو شاری هەولێر، لە تەمەنی 41 ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 29ی كانوونی یەكەمی 2025 بەشدار سامی شاعیر لەنەخۆشخانەی ژینی تایبەت لەشاری هەولێر، دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، كۆچی دوایی كرد.

بەشدار سامی لە ساڵی 1984 لە شارۆچكەی مەخموور لەدایكبوو و لە 2007ەوە لە ڕێی كاری فۆتۆگرافەری و نووسینەوە بەشدارییەكی كارای لە چالاكییە ئەدەبی و هونەرییەكان هەبووە.

-بە یەكەم فۆتۆگرافەر دادەنرێت لە ساڵی 2013دا پێشانگەیەكی تایبەت بە فۆتۆی ئیرۆتیك كردووەتەوە.
-لە ماوەی كاركردنیدا بەشداری لە چەندین پێشانگەی فۆتۆگرافی كردووە.
-لە ساڵی 2006دا بەرهەمێكی شیعری بە ناونیشانی "ئێوارە سەرابییەكان" چاپ و بڵاوكردووەتەوە.
-لە ساڵی 2007 خەڵاتی ڤێستیڤاڵی نەورۆزی (یەكێتی نووسەرانی كورد لقی هەولێر)ی بۆ شیعری لاوان وەر گرتووە. 
-لە ساڵی 2010 خەڵاتی لاوی ساڵی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ شیعر پێبەخشراوە.
-لە ساڵی 2011 خەڵاتی یەكەمی ڤێستیڤاڵی گەلاوێژی بۆ شیعر پێ بەخشرا‌وه.
-لە ساڵی 2012 كتێبێكی شیعری بڵاو كردووەتەوە، بە ناونیشانی "سبەی ڕۆژێكی دیكەیە".
-لە ساڵی 2014 وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەرهەمێكی دیكەی شیعری بە ناونیشانی "ڕۆیشتن بە ئاراستەی مردووە بەڕێزەكان" بۆ چاپكردووە.
-لە ساڵی 2014 بۆ دووەم جار خەڵاتی یەكەمی ڤێستیڤاڵی گەلاوێژ بۆ شیعر بەدەستهێناوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن