راچڵەكین-
وەزیری ناوخۆی توركیا كوژرانی سێ پۆلیس و برینداربوونی هەشت پۆلیسی تری لە پارێزگای یالۆڤا باكووری ڕۆژئاوای وڵاتەكە راگەیاند.
عەلی یەرلیكایا، ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكی دژ بە داعش لە یالۆڤاو، لە ئاكامی تەقەی "تیرۆریستان" سێ پۆلیس كوژران و هەشت پۆلیس و پاسەوانێكی تایبەتیش بریندار بوون.
ئەوەشی ڕوونكردەوە، هەر لەو ئۆپراسیۆنەدا شەش چەكداری داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی بەشدار لەو ئۆپراسیۆنەدا كوژراون.