راچڵەکین-
جارێکی تر هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا هێرشیانکردەوە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە: هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا هێرشیانکردووەتە سەر هێزەکانمان لە نزیک بەنداوی تشرین و لە ئەنجامی هێرشەکەشدا سێ ئەندامی هێزەکانمان بریندار بوون.
شایەنی باسە، رۆژی هەینی رابردوو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاشکرایانکردبوو، گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا بە بەکارهێنانی چەکی قورس هێرشیانکردووەتە سەر چەند گەڕەکێکی حەلەب.