راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی
سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە دانیشتووانی شارەکە دەکات بە هیچ
شێوەیەک سەردانی گۆیژە و ئەزمەڕ نەکەن.
دەقی ئاگادارییەکە:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران و دانیشتوانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەک بە ئاراستەی (شاخی گۆیژە ، دۆڵە میران ،ئەزمڕ ) نەڕۆن لەبەر ئەوەی ڕێگەکە داخراوە ڕێگەی ڕۆیشتن هەتا فلکەی کوردسات کراوەیە لەوە بە دواوە سەرکەوتن بەرە و دۆڵە میران بەرەو شاخی گۆیژە و تونێلی پێشرە و داخراوە
و ئاستەنگێکی هاتووچۆی زۆرهەیە
داوا لە شۆفێران و هاوڵاتیان دەکەین بە ئاراستەی ئەو سنورە نەڕۆن.