راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بەتۆمەتی دزینی نزیکەی 400 هەزار دۆلار راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
هەولێر بڵاویکردەوە: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتبار (ش.ص.ع)مان
دەستگیرکرد کە هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانێکی دزیکردن لە ماڵی هاوڵاتییەک لە
قەزای خەبات.
ئاماژەی بەوەشکرد:
ناوبراو بڕێکی زۆری پارەی بە نزیکەی 400 هەزار دۆلار و 27 مسقاڵ زێڕ و سێ ئامێری
مۆبایلی دزیوە، بەر لەدەستگیرکردنیشی ئەو بە پارەکە ئۆتۆمبێلی کڕیوە و سەفەری
دەرەوەی وڵاتی کردووە تاوەکو خۆی لەپێش چاوی تیمەکانمان بزر بکات.