راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: کاریگەری ئەو شەپۆلەی روویکردووەتە
ناوچەکە بەرەو لاوازی دەچیت و لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەرییەکەی دەمێنێتەوە بە
شێوەی بەفر بارینی بچڕ بچڕ.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی
سێشەممە، کاریگەری شەپۆلەکە نامێنێت، بەڵام پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێننەوە و
هۆشداری دەدەین لەوەی ئەمشەو و کاتەکانی بەیانی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر پلەی
سیلیزی دادەبەزێت.
روونیشیکردەوە: پلەکانی
گەرما لە سەنتەرت هەولێر لە سفر نزیک دەبنەوە، لە سەنتەری سلێمانی و دهۆک و
هەڵەبجە بۆ ژێر سفر دادەبەزێت، لە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین بۆ سێ پلە
ژێر سفر دادەبەزێت.