راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور و ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت لە شەودا دروست بوونی شەختە و بەستن دەبێت لە سەر ناوچە شاخاوییەكان . سەنتەری پارێزگاكان لە سفر پلەی سیلیزی نزیك دەبێتەوە.
سبەی چوار شەممە 31ی كانوونی یەكەمی 2025 كەش ساردو نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێكی بەفر بارین روو لە بەشێك لەم ناوچانە دەكات ( سنووری پارێزگای دهۆك - ئیدارەی زاخۆ -مێرگەسوور -ئامێدی - سنووری ئیدارەی سۆران -بەشێك لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر ) بڕی بەفری پێشبینیكراو لە نێوان (5-10) سم دەبێت . لە كاتی زیادبوونی كاریگەری شەپۆڵەكە ئەگەری نمە بارانیش دەبێت بە تێكەڵی لەسەر ناوچەی جیا جیا .
پلەكانی گەرما هەندێ ناوچە بەرز دەبێتەوە ئەو ناوچانەی لە ژێر كاریگەری شەپۆڵی بەفر دەبێت نزم دەبێتەوە بۆ سبەی. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 5 پلەی سیلیزی
دهۆك : 3 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 4 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 9 پلەی سیلیزی