راچڵەكین-
دادگای فیدراڵی عیراق بەبڕیارێك سزادانی فەرمانبەر یان پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوەی راستەوخۆ لەلایەن سەرۆكوەزیران، رادەگرێت.
دادگای فیدراڵی عیراق دەڵێت، سەرۆكوەزیران دەسەڵاتی ئەوەی نییە بە شێوەیەكی راستەوخۆ، لیژنەی لێكۆڵینەوە دروست بكات یان سزای فەرمانبەرانی وەزارەت و ئەو دەستە و دامەزراوانە بدات كە لە رووی كارگێڕییەوە راستەوخۆ سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق نین.
بەگوێرەی شیكارییەكەی دادگای فیدراڵی، پێویستە ئەو هەنگاوانە لەدژی هەر فەرمانبەرێك لە رێگەی داواكردن بێت لە وەزیر یان سەرۆكی ئەو دەستە و دامەزراوانەی ئەو فەرمانبەرە كاری تێدا دەكات.
شیكارییەكەی دادگای فیدراڵی پشتی بەستووە بە بڕگەی 2 لە مادەی 14ی یاسای رێكاری فەرمانبەرانی دەوڵەت كە تێیدا مافی بە فەرمانبەری سزادراو داوە تانە بدات لە سزاكەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی.
شیكارییەكەی دادگای فیدراڵی عیراق لەسەر بنەمای داوایەكی خالید بەتاڵ، وەزیری پیشەسازی بووەو رۆژی 29ی كانوونی یەكەم بڵاوكراوەتەوە.