تۆمەتباری كوشتنی ژن و پیاوەكەی كۆمەڵگەی شاوەیس دەستگیردەكرێت

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 336

راچڵەكین -

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو كەسەی راگەیاند كە تۆمەتبارە بە كوشتنی ژن و پیاوێكی دانیشتووی كەمەڵگەی شاوەیس.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر، دوای ئەوەی لە شەوی رابردوو 2025/12/29 لە تاوانێكی كوشتن لە كۆمەڵگای شاوێس سەر بە پارێزگای هەولێر ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ تیمەكانی ئاسایش بەدواداچوونیان كرد و بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێكیان بەناوی (ی ، ف ، ر) دەستگیر كرد.

ئاسایشی هەولێر ئاشكرایكردووە، تۆمەتبارەكە لە لێكۆڵینەوەی سەرەتاییدا دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، كە لەسەر كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتی هەڵساوە بە كوشتنی ژن و پیاوێك بەناوەكانی (أ، ف ، ر) و ( و ،  ا ). 
لەئێستادا رێكاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەكە گیراوەتەبەر و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی ئاڕاستەی دادگا كراوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن