راچڵەكین -
سوپای ئیسرائیل ژمارەیەك باڵەخانی نیشتەجێبوون لە كەرتی غەززە خاپوور دەكات و ناوچەیەكی دیكەش بۆردومان دەكات.
سەرچاوەكانی ناوخۆی كەرتی غەززە بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 30-12-2025، هێزەكانی ئیسرائیل لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی پلانەكانیان لەكەرتی غەززە، ژمارەیەك باڵەخانەی نیشتەجێبوونیان لە رۆژهەڵاتی شاری غەززە و شاری رەفەح-ی باشووری كەرتی غەززە خاپوور كرد.
ئەو باڵەخانانەی خاپوور كراون، دەكەونە سنووری ژێر دەسەڵاتی سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەززە، هاوكات هێزەكانی ئەو ڵاتە شارۆچكەی جەبالیای لە باكووری غەززە بۆردومان كرد، كە گومان دەكرێت پێگەی چەكدارانی حەماسی لێ بێت.
ئەم كردەوانەی سوپای ئیسرائیل لەكاتێكدایە ئەمریكا پلانێكی ئاشكراكردووە بۆ ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە، بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەیەكی ئامادەكراوی هەیە كە سەدان ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی غەززە تەرخان دەكرێت.