راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 9 ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین لە باكوور و باكوری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەكات پاشان لە كاتەكانی دوایی نیوەڕۆ كاریگەری شەپۆڵی باران بارین لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت كە هەندێك كات لە هەندێك ناوچە بەشێوەی لێزمە باران دەبێت. هەروەها لە ناوچە سنووریەكان و ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر بارین دەبێت .
سبەی شەممە 10ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان بە گشتی هەور و سارد دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت، پێشبینی دەكرێت ڕێژەی دارابین لە ڕۆژهەڵات و باكوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەكانی تر هەروەها لە ناوچە سنوریەكان بەفر بارین دەبێت. پلەكانی گەرما بە نزیكی 2 تـــا 5 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە پلەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 9 پلەی سیلیزی
سۆران: 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆك: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی
كەركوك 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی