راچڵەکین-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە:
دوای ئەو شەپۆلە رەشەبا و باران و بەفرەی شەوی رابردوو ناوچە جیاجیاکانی گرتەوە و
بووە هۆی زیانگەیاندن بە تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی کارەبا لەنێوان وێستگەکانی کارتەبا و
بەرهەمهێنان، لە ئێستادا دۆخەکە بە تەواوەتی ئاسایی بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: تیمەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی
وزەی کارەبا بارودۆخەکەیان کۆنتڕۆڵکرد و دوای چەند کاتژمێرێک بەشێکی زۆری کارەبای
پارێزگاکان گەڕایەوە، لە ئێستاشدا دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە.
روونیشیکردەوە: سوپاسی هاوڵاتییان دەکەین لە بەرامبەر
ئارامییان و هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە، لەگەڵ روودانی هەر گرفت و کێشەیەک
تیمەکانمان لە ئامادەباشیدان بۆ چارەسەرکردن.