ئاڵای هاوڕه‌گه‌ز بازه‌كان له‌ عێراق هه‌ڵكرا

هەمەڕەنگ

17/05/2020     ژمارەی بینراو 442

ئاڵای هاوڕه‌گه‌ز بازه‌كان

ڕاچڵه‌كین-

نێردراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عێراق ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ئاڵای  هاوڕه‌گه‌ز بازه‌كان ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ناو خاكی عێراق هه‌ڵكرد و ئه‌مه‌ یه‌كه‌مینجاره‌ بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ عێراق ڕوبدات.

نێردراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عێراق له‌ڕێی هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ تویته‌ر به‌ هاوكاری باڵیۆزخانه‌ی‌ كه‌نه‌دا و به‌ریتانیا له‌ عێراق ئه‌مڕۆ ئاڵای  هاوڕه‌گه‌ز بازه‌كانی هه‌ڵكرد و یادی ڕۆژی جیهانی ئه‌م چینه‌یان كرده‌وه‌ و ڕوناكیان خسته‌ سه‌ر مافه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌.

پێشتر كۆمه‌ڵه‌ی‌" ئه‌یراكویر" ی عێراقی و ڕێكخراوی" ئۆت ڕایت ئه‌شكن" ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ بنكه‌كه‌ی‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیایه‌ مۆڵه‌تیان پێدرا دوای ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند هاوڕه‌گه‌ز بازێك له‌ عێراق به‌ ده‌ستی گروپه‌ چه‌كداریه‌كان كوژران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن