شەرع: هەوڵدەدەین سوریا لە ململانێ دووربخەینەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 50

راچڵەکین-

سەرۆکی سوریا لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژە بەوەدەکات، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان لە هەر جۆرە ململانێیەک بەدوور بگرن.

ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتیی سوریا ڕایگەیاند: پێویستە ئەوەمان لەیاد بێت سووریا لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوو و پێشتریش، هەمیشە گۆڕەپانی ململانێ و ناخۆشی بووە، بەڵام لە ئێستادا وڵاتەکەمان لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا هەماهەنگی لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێدا هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو ڕووداوانەی ئێستا لە ناوچەکەدا دەگوزەرێن، ڕووداوی گەورە و دەگمەنن لە مێژوودا کە لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە هاوشێوەیان نەبینراوە.
سەرۆک کۆماری سووریا لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: ئێمە بە وردی بیر لە هەنگاوەکانمان دەکەینەوە و هەموو هەوڵێک دەدەین سوریا لە هەر جۆرە ململانێیەک دووربخەینەوە، ئەوەش لەپێناو ئەوەی وڵاتەکەمان بتوانێت بەردەوامی بە کاروانی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی خۆی بدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن