راچڵەكین-
سەرۆكی ڕووسیا بەبۆنەی جەژنی نەورزۆ، پیرۆزبایی لە سەركردەكانی ئێران و شەش وڵاتی تر دەكات.
كۆشكی كرملین لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ شەممە 21ی ئاداری 2026 بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوە كردووە، ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆكی رووسیا پەیامێكی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی ئاڕاستەی هەریەك لە موجتەبا خامنەیی، رابەری بالای ئێران و مەسعود پزیشكیان، سەرۆكی ئەو وڵاتە كردووە.
پوتین لەپەیامەكەیدا هیوای خواستووە بەئیرادەیەكی بەهێزەوە ئەم قۆناغە تێپەڕێنن، هاوكات جەختیكردووە لەوەی لەم قۆناغە هەستیارەدا ڕووسیا وەك هاوڕێیەكی بەوەفاو هاوبەشێكی متمانەپێكراوی تاران دەمینێتەوەو هیوای سەركەوتنێكی شكۆمەندانەی بۆ خواستوون.
هەر لەپەیامەكەدیا سەرۆكی ڕووسیا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لەهەریەك لەسەرۆكی وڵاتانی ( ئازەربیجان، كازاخستان، قیرغزستان، تاجیكستان، توركمانستان و ئۆزبەكستان) كردووە.