راچڵەکین-
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرۆکوەزیرانی
راسپێردراوی عێراق سەردانی شاری هەولێر بکات.
میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە:
رۆژی شەممە، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق دەگاتە شاری هەولێر و لەگەڵ
بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: بڕیارە لە سەردانەکەیدا، زەیدی
دیدگا و بەرنامەکانی خۆی سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەبردنی حکومەتی داهاتوو بۆ
بەرپرسانی هەرێم بخاتەڕوو.