ئەو تۆمەتبارەی برایەكی خۆی كوشت دەستگیركرا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 104

راچڵەكین -

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە رۆژی سێشەممە لە گوندێكی سەر بە قەزای قوشتەپە برایەكی خۆی كوشتبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دوای ئەوەی لە ڕێكەوتی  ٢٨ / ٤ / ٢٠٢٦ لە گوندی دووشیوانی سەر بەقەزای قوشتەپەی شاری هەولێر، هاووڵاتییەك بەناوی ( مالك ئەنوەر احمد ) پیشەی شوانی مەڕ و ماڵات بووە و لە شوێنێكی چۆڵەوانی كوژرابوو، دەستبەجێ لەلایەن تیمی تاوانەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون كراو ناسنامەی تۆمەتباری بكوژ ئاشكرا كرا، كە برای كوژراوەكەیە.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتباری بكوژ بەناوی ( د ، أ ، أ ) لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیر كرا، لە لێكۆڵینەوەكاندا تۆمەتبار دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، كە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەڵساوە بە كوشتنی براكەی خۆی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن