راچڵەكین -
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە عەلی زەیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق دەكات و بانگهێشتیشی دەكات بۆ سەردانیكردنی واشنتۆن لەدوای پێكهێنانی حكومەتەكەی.
نوسینگەی راگەیاندنی عەلی زەیدی بڵاویكردەوە، سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاوە پێگەیشت و وێڕای پێرۆزبایی لە ئەركە نوێیەكەی، بانگهێشتنامەیەكی ئارشاستەكرد بۆ سەردانیكردنی واشنتۆن لەدوای تەواوكدرنی پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عیراق و ئەمریكا و چۆنیەتی گەشەپێدانی لەسەرجەم بوارەكاندا كرا، هەردوولا جەختیان لە كاری هاوبەش كردەوە لەپێناو پتەوكردنی سەقامگیریی لەناوچەكەدا.