دیمەشق.. لە تەقینەوەیەكدا وتاربێژی مەزارگەی سەیدە زەینەب كوژرا

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 185

راچڵەكین -

لەئەنجامی روودانی تەقینەوەیەك لە دیمەشق-ی پایتەختی سووریا، كەسێك گیانی لەدەستدا كە پێشنوێژ و وتاربێژی مەزارگەی سەیدە زەینەب-ە.

میدیاكانی سووریا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە شاری دیمەشق، بە نارنجۆك هێرشكراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێك لە بەردەم هۆتێلی سەفیر زەهرا و لەئەنجامی رووداەوەكەدا فەرحان مەنسور، پێشنوێژ و وتاربێژی مەزارگەی سەیدە زەینەب، كرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا.

لەدوای تەقینەوەكە، كە هاووڵاتییەكی دیكەش بریندار بووە، هێزە ئەمنییەكانی سووریا گەیشتنە ناوچەی سەیدە زەینەب و لێكۆڵینەوەیان لەبارەی هیرشەكە دەستپێكرد، تائێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن