ئاماری قوربانیانی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان بەرزدەبێتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 62

راچڵەكین -

هێرش و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر لوبنان بە چڕی دەستیپێكردووەتەوە و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 43 كەس بەهۆی بۆردومانەكانەوە گیانیان لەدەستداوە و دەیان كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15-4-2026، وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سوپای ئیسرائیل چەندین ناوچەی لەباشووری بەیروت بۆردومانكردووە و بەهۆیەوە 32 كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی 1-5-2026، وەزارەتی تەندروستی لوبنان بڵاویكردەوە، لەئەنجامی هێرش و بۆردومانەكانی 24 كاتژمێری رابردووی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ناوچە جیاجیاكانی باشووری وڵات، 32 هاووڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی و 74 كەسی دیكەش بریندار بوون.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر باشووری بەیروت و چەند ناوچەیەكی دیكەی ئەو وڵاتە، كە لە رۆژی 2ی ئەم مانگەوە تائێستا بەردەوامە، دەیان باڵەخانەی نیشتەجێبوون خاپوور كراون، هاوكات كۆی ژمارەی قوربانیانیش بۆ دوو هەزار و 618 كوژراو و هەشت هەزار و 94 بریندار بەرزبووەتەوە، كە زۆربەیان ژن و منداڵن.

هەرچەندە لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستی كاتی لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان، بەشێكی زۆر لە دانیشتووانی باشووری لوبنان كە بەهۆی بۆردومانەكانەوە ئاوارە ببوون، گەڕانەوە زێدی خۆیان، بەڵام دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی ئیسرائیل، زۆربەی ئەو هاووڵاتییانە ناچار كرد جارێكی دیكە ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن و ئاوارە ببنەوە، بەپێی نوێترین ئاماری حكومەتی لوبنانیش، ژمارەی ئاوارەكانی باشووری وڵات گەیشتووەتە زیاتر لە ملیۆنێك و 600 هەزار كەس، كە زۆربەیان بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانەوە، خانووەكانیان خاپوور بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن