راچڵەكین -
بەهۆی كاری قیرتاوكردنەوەی، ئەمشەو بەشێكی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە سلێمانی لەنێوان بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بەربەست دەكرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ شەممە 2-5-2026، لەلایەن تیمەكانی بەشی پڕۆژەكان و ئامێرەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانی، دەستدەكرێت بە كاری قیرتاوكردن لە مەودای نێوان (گۆیژە سیتی تا یوتێرنی نزیك مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان) لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحموود، هەر بۆیە لە كاتژمێر 8:30 خولەكی ئەمشەوەوە شەقامی ئاماژەپێكراو بە هەردوو ئاڕاستەی هاتن و چوون بە تەواوی بەربەست دەكرێت بەمەبەستی ئامادەكردنی بۆ كاری قیرتاوكردن.
شارەوانی سلێمانی داواشی لە شۆفێران كردووە، بۆ دووركەوتنەوە لە دروستبوونی جەنجاڵی، ڕێگاكانی دەوروبەر وەك جێگرەوە بەكاربهێنن تا ئەو كاتەی تیمەكانی شارەوانی كارەكانیان كۆتایی پێدەهێنن.