وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەسەر تەقینەوەكەی كەربەلا دێتە دەنگ

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 87

راچڵەكین -

وەزارەتی ناوخۆی عیراق روونكردنەوە لەبارەی تەقینەوەكەی سنووری پارێزگای كەربەلا دەدات كە بەهۆیەوە چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژرا و رایدەگەیەنێت، روداوەكە بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگیی بووە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 1-5-2026، هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبی كە راسپێردرابوون بۆ پاراستنی رێگەی وشكانیی چوونی حاجیان بۆ ماڵی خوا لەسنووری پارێزگای كەربەلا دووچاری رووداوێكی تەقینەوە بوون و بەهۆیەوە چەكدارێكی هێزەكە گیانی لەدەستدا و دوو چەكداری دیكەش بریندار بوون.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكرایكردووە، رووداوەكە بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگیی روویداوە، لێكۆڵینەوەی زیاتریش لەبارەی رووداوەكە دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن