تاوە باران دەبارێت و هەورە بروسكەی لەگەڵدایە

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 270

راچڵەكین-

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان تاوە باران ببارێت و هەورە بورسكەی لەگەڵدا بێت.

ئاراس جەبار، شارەزا لەبواری كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، لەئەنجامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی خەماسینی بیابانەكانی باكوری ئەفریقا، سبەینێ یەكشەمە 3ی ئایاری 2026 ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لەئەنجامی هەوایەكی سارد لە چینە بەرزەكانی هەوادا و شێی ناوخۆی ئەگەری ناجێگیریەكی لاواز لە كەشوهەوادا دەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاویەكان و زیاتر لە سنوری ئیدارەی سۆران و راپەرین و سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاویەكانی، لەهەندێ كات و شوێندا هەورە بروسكە و تاوە بارانی كورت خایان دروستدەبێت لەوانەیە لەهەندێ ناوچە و شوێنی دیكەشدا بەدیاری نەكراوی كەڵەكە هەوری بە بروسكە و نمە باران ببێت.

پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 2 بۆ 3 پلە بەرزدەبنەوە ، بای باشوری رۆژئاوا كاتەكانی دوای نیوەرۆ چالاك دەبێت.

رۆژی دووشەممە 4ی ئایاری 2026 پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری هەورە بروسكە و تاوە باران زیاتر دەبێت . 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن